fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژێکى خوێناوى لە عێراق..چوار کەس بەهۆى تەقینەوەکەى بەغداوە کوژران و 20 ى دیکەش برینداربوون

08:46 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکەى شەوى ڕابردووى گۆڕەپانى تەحریرى بەغداوە، چوار کەس کوژراون.

.

ڕوانگەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى تەقینەوەکەوە چوار کەس کوژراون و 20 کەسى دیکەش برینداربوون.

.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەوێت،  تەقینەوەکە ئاگرێکى گەورەى لێکەوتووەتەوە و چەندین ئۆتۆمبیل سوتاون و ئاسەوارى خوێن دەبینرێت، پێش ئەوەى تیمەکانى فریاگوزارى بگەنە شوێنەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.

.

خۆپیشاندەران لە نزیک شوێنەکە بەردەوامبوون لە وتنەوەى دروشمى نیشتیمانى، هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەبارەى تەقینەوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

.

ئەمە سێیەم تەقینەوە بوو کە دوێنێ ڕووبدات لە گۆڕەپانى تەحریر، بەپێی سەرچاوەیەکى ئەمنى دوو تەقینەوەکەى دیکە لەڕێگەى بۆمبى دەنگییەوە ئەنجامدران و هیچ زیانێکى گیانیان لێنەکەوتەوە.

.

سەرچاوەکە دوێنێ هەینى بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، دوو بۆمبى دەنگى لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر و خەلانى تەقیونەتەوە، بەبێ ئەوەى زیانیان لێبکەوێتەوە.

.

لاى خۆیەوە، یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دوو تەقینەوەکە گۆڕەپانى تەحریریان هەژاندووە، بەڵام خۆپیشاندەران بەردەوام بوون لە وتنەوەى دروشم و لێدانى سرودى نیشتیمانى.

.

باسى لەوەشکرد، دۆخى دوێنێی گۆڕەپانى خەلانى خراپ بوو، چەند کەسێک کوژران و برینداربوون، لەڕێگەى فیشەک و بۆمبى غازییەوە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بەربەستە کۆنکرێتییەکان و جارێکى تر چوونەوە گۆڕەپانەکە و هێزە ئەمنیییەکان بە تەقەکردن وەڵامیان دانەوە.

.

دوێنێ هەینى بەغدا و چەندین شارى دیکەى عێراق، خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆى بینى لەژێر ناوى “هەینى خۆڕاگرى” و هێزە ئەمنییەکانش بەردەوام بوون لە ڕوبەڕووبوونەوەیان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل