Shadow Shadow

"تا ئێستا نزیکەى سێ هەزار ئێزدى چارەنوسیان نادیارە"

دانیشتنى پەرلەمان لەبارەى دیاریکردنى ڕۆژێک بۆ کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان کۆتاییهات

12:51 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاری دیاریکردنی 3ی حوزەیران بە ڕۆژی “کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە” کرا، پاش تاووتوێکردنى پرۆژەیاساکە دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو.

.

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە، پەرلەمان لە پشودایە و لەئێستادا هیچ دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامنادرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژ ماوە بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگالدا هات، پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجامدا و لە دانیشتنى داهاتووشدا، خوێندنەوەى سێیەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی داعش، هێرشی کردە سەر شەنگال و دەوروبەری و کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵ و پیاوانی ئێزدی ئەنجامدا، ئافرەتەکانیشیان کردن بە کەنیزەک.

.

هەر ئەمڕۆ، حسێن قائیدى، بەرپرسى نوسینگەى ڕزگارکردنى کوردانى ئێزدى لە دەستى داعش، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد، تا ئێستا دوو هەزار و 908 ئێزدى لەدەستى داعشدا ماون و چارەنوسیان نادیارە، سێ هەزار و 509 کەسیشیان تا ئێستا ڕزگار کردووە.

.

حسێن قائیدى ئاماژەى بەوەشکرد، زانیارى تەواوییان هەیە کە ژمارەیەک لە ڕفێندراوەکان لە کەمپەکانى سوریان و ژمارەیەکى دیکەشیان لە عیراقن.

.

بەرپرسى نوسینگەى ڕزگارکردنى کوردانى ئێزدى، جەختیشی کردەوە کارى نوسینگەکەیان بەردەوام دەبێت.

 

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل