Shadow Shadow

لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەشت هاوڵاتی کورد لەسێدارەدراون

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ژنێکی کورد لە سێدارەدرا

11:24 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ژنێکی کوردی خەڵکی میاندواو، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد لەسێدارە درا، بەپێی ئامارەکانیش لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون.

.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو  16ی تەموزی 2019، ژنێکی کورد بەناوی “مەلیحە ساڵحیان” لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد لەسێدارە دراوە.

.

بەپێی هەواڵی ئەو ڕێکخراوە، ئەو ژنە خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

.

بەپێی ئامارێکی  ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارەدراون.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل