fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ژنێکی دووگیان بەدەستی براکەی خنکێندرا

14:02 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ژنێکی دووگیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر جیانەبوونەوەی لە هاوسەرەکەی بە دەستی براکەی خنکێندرا.

.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە 11ی تەموزی 2019، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی تازاوای دۆڵەڕەش سەر بە پارێزگای سنە بە ناوی “زارا ڕەسووڵی” بە دەستی براکەی خنکێندراوە، کە ناوی “عەبدول ڕەسولی” یە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، عەبدوڵ ڕەسووڵی لەگەڵ هاوسەری زارا کە هاوکات ئامۆزای خۆیان بووە کێشەی هەبووە و گوشاری خستووەتە سەر زارا کە لە هاوسەرەکەی جیابێتەوە، بەڵام زارا ڕەتیکردووەتەوە ئەو کارە بکات.

.

زارا کە دایکی منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بووە، لە هەمانکاتدا دووگیانیش بووە، دوای ئەوەی بە قسەی براکەی نەکردووە، لەلایەن ناوبراوەوە خنکێندراوە.

.

هاوسەرەکەی زارا شوان بووە و لەکاتی کوژرانی ناوبراو لە ماڵ نەبووە، دواتر بکوژەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ناوچەکە کردووە.

.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە  15 کچ و ژن بە دەستی هاوسەر و باوک و براکانیان کوژراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل