fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 هاووڵاتی کورد سزای سێدارە و بەندکردن دراون

16:48 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سزادانی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەردەوامە و تەنها لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا 23 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای لەسێدارەدان و بەندکران بۆ 147 ساڵیان بەسەردا سەپێندراوە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگی سەرەتای سەرەتای ئەمساڵدا، 23 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە، کرماشان، خوراسانی باکور و ئیلام، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمییان بەسەردا سەپێندراوە.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی ئەو حوکمانە، هاووڵاییەک حوکمی سێدارە و 22 هاووڵاتیی دیکە سەرجەم حوکمی 134 ساڵ و یەک مانگ بەندکران و لێدانی 74 قامچییان بە سەردا سەپێندراوە.،

،

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرنەی ئەو کەسانە کە 21 حاڵەت بوون  بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژی حکومەتی ئێران و دوو کەسیان مامۆستای قوتابخانە بوون.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بۆ خۆپیشاندانەکان هەڵمەتێکی توندی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی دەستپێکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل