fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لەماوەی یەک هەفتەدا 6 هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

09:37 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، بەهۆی کێشەی هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 6 هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ئەوەش بەگوێرەى زانیارییەکانى ڕێکخراوێکى مافى مرۆڤ.

،

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی دەربارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە، باسی لەوە کردووە کە ڕێژەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز بوەتەوە.

،

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە: “ڕۆژی دووشەممە 5ی ئابی 2019 لاوێکی تەمەن 16 ساڵ، کە خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی ‘نیما مەحموودی’ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەمان ڕۆژ ژنێکی خەڵکی ناوچەی کتولی شاری خۆیی، بە ناوی ‘مەلیک ڕوودابە’ کە دوو حەفتە پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی قوڵی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا”.

،

ڕێکخراوەکەى بوارى مافى مرۆڤ کە چاودێرى ڕەوشى مافى مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە: “ڕۆژی شەممە 3ی ئابی 2019 ژنێکی خەڵکی ئیسلام ئاوای پارێزگای کرماشان بە ناوی ‘شیوا مێهری’ بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە و هەمان رۆژ گەنجێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ‘محەمەد ڕەزا شەرافەت’ بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

،

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، ڕۆژی هەینی  2ی ئاب 2019، ژنێکی لاوی خەڵکی جونیانی سەقز بە ناوی “ئیلاهە ئەمیری” کە دایکی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بووە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەمان ڕۆژیش لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عەباس فوتوحی” بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

،

ڕێکخراوەکە ئاشکراشی کردووە “زۆرینەی ڕیژەی خۆکوشتنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەژاری و بیکارییەوە و قوڵبوونەوەی قەیرانە داراییەکانە، کە خەڵکێکی زۆر توشی خەمۆکی و بێزاری کردووە،  کە سەرئەنجام پەنا بۆ کۆتایی هێنان بەژیانی خۆیان دەبەن”.

،

بەپێی ئامارێکیش تەنها دوو مانگی رابردوو، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 38 هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

،

،

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل