fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ئەندامێکی کوردی سوپای پاسداران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

09:43 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسێدارەدان بۆ پیاوێکی کورد دەرکراوە، ئەوەش لەکاتێکدا ئەو کەسە پێشتر ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران بووە.

,

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕایگەیاندووە: “سزای لەسێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی مەهاباد، لە دیوانی بەرزی وڵاتی ئیرانەوە پەسەندکراوە، بەڵام داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی و داوای لێبوردنی ناوبراویش لەلایەن کۆمسیۆنی لێبوردنى ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە”.

,

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە: “ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی سزاکەیان بە ئەرسەلان ڕاگەیاندووە، پێیان وتووە کە حوکمەکەى کەم نەکراوەتەوە و وەک خۆی ماوەتەوە”.

,

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خودکام بە ڕێکخراوەکەی بوارى مافى مرۆڤیان ڕاگەیاندووە: “مانگی تەموزی ئەمساڵ، خالید خودکام باوکی ئەرسەلان بە مەبەستی وەرگرتنی لێبوردن چووەتە تاران و دوای لێخۆشبوون و دووبارە لێکۆڵینەوەی لە دادگا کردووە، بەڵام دادگا داوای ناوبراوی ڕەتکردووەتەوە و ئێستاش سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام ڕەوانەی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ئورمییە کراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە”.

,

ئەرسەلان خودکام تەمەنى 50 ساڵە و خەڵکی مەهابادە، بۆ ماوەی 16 ساڵ ئەندامی سپای پاسداران بووە، پێشتریش پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، کاتێک خۆی ڕادەستی ئێران کردووەتەوە بوەتە ئەندامی سپای پاسداران، بەڵام بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، مانگی ئازاری ساڵی 2018، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد دەستبەسەر کراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل