Shadow Shadow

ڕۆژهەڵاتى کوردستان؛ لەمساڵدا بۆ هەر مانگێک 21 کورد کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە

08:54 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر مانگێک 21 هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، کە لەکۆى هەشت مانگى ئەمساڵ نزیکەى 165 کەس کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە.

.

ڕێکخراوى هەنگاو، بۆ مافى مرۆڤ کە چاودێرى ڕەوشى مافى مرۆڤ دەکات لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ئامارێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵی 2019وە و لەماوەی ئەو هەشت مانگەدا، نزیکەى 165 هاوڵاتی کورد، لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان خۆیان کوشتووە، 40 حاڵەتیان کە زیاتر لە 24%ى کۆی حاڵەتەکان دەکات تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.

.

بەپێی ئامارەکە لەو ڕێژەى خۆکوشتنە 84یان لە ڕەگەزى مێ و81یان لە ڕەگەزى نێر بوون، زۆرترین ڕێژەی خۆکوشتنیش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 65 حاڵەت بووە.

.

لەبارەى ئەو ناوچانەى حاڵەتەکانى تێدا تۆمار کراوە، ڕێکخراوى هەنگاو لە ئامارەکەیدا ئەوەشى خستووەتەڕو، لە پارێزگاى سنە46 کەش کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە 28یان لە ڕەگەزى نێر بوون و 18شیان لە ڕەگەزى مێ، هەروەها لە پارێزگای کرماشانیش 30 حاڵەت تۆمار کراون، 13یان لە ڕەگەزى نێر بوون و 17شیان لە ڕەگەزى مێ، لە پارێزگای ئیلامیش 25 حاڵەتى خۆکوشتن هەبووە نۆ حاڵەتیان ڕەگەزى نێر بووە و 16ى دیکەشیان لە ڕەگەزى مێ.

.

لەبارەى هۆکارى خۆکوشتنەکانەوە، هەنگاو ڕایگەیاندووە، بەهۆى هەژاری و بێکارییەوە لەو ژمارەیە 44 کەسیان کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، بەهۆى کێشەى خێزانی و کۆمەڵایەتیشەوە 84 کەسیان کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، بەهۆى خەمۆکی و کێشەی دەروونیشەوە 15 کەس کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، لەو ڕێژەیەش 17 حاڵەتى خۆکوشتن هۆکارەکانى نادیار بوون.

.

لەنێو هۆکارەکانى خۆکوشتن چەند حاڵەتێکى جیاواز تۆمار کراون، کە بریتین لە: “پێشگرتن لە زەماوەند و بە زۆر بە شوودان، چوار حاڵەتى خۆکوشتن، ڕێگرى لە بەکارهێنانی مۆبایل یەک حاڵەتى خۆکوشتن و حیجابی زۆرەملێ یەک حاڵەتى خۆکوشتن، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزى مێ بوون”.

.

لەبارەى شێوازى خۆکوشتنەکەیانەوە ئەو ڕێکخراوەى مافى مرۆڤ ئەوەى خستوەتەڕو، 14 کەس کە سێیان لە ڕەگەزى نێر بوون لەڕێى خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، 110 کەسیش لەڕێى خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بەژیانى خۆیان هێناوە کە 62یان لە ڕەگەزى مێ بوون، لەڕێى چەکیشەوە حەوت کەس لە ڕەگەزى نێر و پێنج کەس لە ڕەگەزى مێ کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، لەڕێى خواردنی حەبیشەوە 10 کەس لە ڕەگەزى نێر و 16 کەس لە ڕەگەزى مێ کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە، سێ پیاویش بە خۆ فڕەدانەخوارەوە لە بەرزاییەوە خۆیان کوشتووە.

.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ماوەیەدا و لەو ڕێژەیە 40 کەسیان کە خۆیان کوشتووە کە 18 کوڕ و 22 کچ بوونە، تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە بووە، هەروەها نۆ کەسیشیان تەمەنیان سەروی 50 ساڵ بووە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل