fbpx
Shadow Shadow

"قسەکانی ترەمپ لە قسەکانی قەزافی دەچێت"

ڕۆژنامە بەریتانییەکان باس لە “مردنی” ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا دەکەن لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

15:53 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکان بڵاویانکردەوە، ڕێککەوتنەکەی ترەمپ لەگەڵ تورکیا “عەیبەیە و مردنی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکاشی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند”، لە ئێستاشدا پۆتین پادشای ناوچەکەیە.

.

ڕۆبەرت فیسک، ڕۆژنامەنوسی بەریتانی پسپۆڕ لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی تشرینی یەکەمی 2019 لە گۆشەیەکیدا لە ماڵپەڕی ئیندپێندنت ئۆن لاینی بەریتانی، لەژێر ناونیشانی “ڕێککەوتنەکەی ترەمپ لەگەڵ تورکیا عەیبەیە و مردنی ئیمپراتوریەتی ئەمریکاشی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند، پۆتنیش پادشای ناوچەکە” نوسیویەتى “بەراورد بە ئۆباما، ترەمپ پشتیوانی لە دیکتاتۆرەکان کردووە، پشتیوانی سیسی سەرۆکى میسر دەکات کە زیاتر لە 60 هەزار کەسی لە سەر ڕاوبۆچوونی سیاسی جیاوز خستوەتە زیندانەکانەوە، قسە پڕوپووچەکانی ترەمپ و هەڵسوکەوتەکانی زۆر لە هەڵسوکەوتەکانی موعەمەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا دەچێت”.

.

فیسک لەگۆشەکەیدا، ترەمپی بە مارکۆس کاتۆ، سیاسەتمەداری کۆنی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆما شوبهاندووە، کە بەردەوام دەیوت دەبێت “مەملەکەتی قەرتاج وێرانبکرێت”، ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ هەمان ڕەفتاری کاتۆی هەیە، چەندینجار هەڕەشەی سڕینەوەی ئەفغانستان  و کۆریایی باکورى کردووە لە سەر نەخشەو وتوویەتی دەیانکات بە خۆڵەمیش.

.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە  باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا عەیبەیەکی گەورە بوو بۆ ئەمریکا، باسیلەوەشکردووە لەئێستادا سەربازەکانی ئەمریکا بوونەتە بە کرێگیراوی سعودیە کە جەمال خاشقچی سەربڕیوە”.

.

هاوکات جولیان بۆڕگەر، پەیامنێری ڕۆژنامەی گاردیان لە گۆشەیەکدا، نوسیویەتی “بۆمان دەرکەوتووە ترەمپ خۆی وتارەکانی خۆی دەنووسێت، کە تێکەڵن لە پێهەڵدان و هەڕەشەکردن، هەمان شێوەشی لە وتارەکەیدا  دەربارەی ئەردۆغان  پەیڕەو کردوە، وتارەکەی لە نووسینی نامەیەکی ئاگادارکردنەوە دەچێت لە خاوەن موڵکێکەوە بۆ  کرێچییەکەی”.

.

بۆڕگەر، ئەوەشی خستوەتەڕوو، شێوازی وتاری فەرمی کۆشکی سپی زۆر جیاوازترە لەو وتارانەی کە  ترەمپ خۆی دەیاننوسێت، ئەمەش وایکردوەە ڕاوێژکارانی  کۆشکی سپی بە هەر هۆیەک بێت واز لە  نووسینەوەی وتاری ورد و پوخت بهێنن،  ترەمپ  خۆی ئەو کارە بکات.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وتارەکانی ترەمپ، زۆر دوورن لە ئەتکەێتی سیاسی کۆشکی سپی و نابێت بە هیچ شێوەیەک وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی ئەمریکی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل