Shadow Shadow

ڕۆژنامەی تایمز: ئیسرائیل جەنگێکی نهێنی دژی ئێران لە عێراق ئەنجام دەدات

10:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەیەکى بەریتانیى بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل شەڕێکى نهێنى دژی ئێران لە عێراقدا بەڕیوەدەبات و بەرپرسانى ئەمریکیش پیێانوایە ئەو شەڕە ئارامیەکەى عێراق تێکدەداتەوە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانیى لە ڕاپۆرتێکدا باسی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر چەند کۆگایەکى چەک و تەقەمەنیی چەکدارانى حەشدى شەعبى نزیک لەئێران کردووە و بە بەرپاکردنى شەڕێکى نهینی ئیسرائیلی لەعێراق وەسفکردووە.

.

تایمز ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلیان لەسەر خاکی عێراق پشتڕاستکردووەتەوە و پێیان وابووە ئەو هێرشانە دەبنە هۆی تێکچوونەوەی ئارامی عێراق.

.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، لە هێرشەکانى ئیسرائیلدا بۆ سەر عێراق، دوو بەرپرسى سەربازیی ئێران کوژراون.

.

تایمز لە ڕاپۆرتەکەیدا نوسیوویەتی ئیسرائیل نایەوێت لەمکاتەدا بە فەرمی هێرشەکانی بۆ سەر عێراق پشتڕاست بکاتەوە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، چوار کۆگای چەک و تەقەمەنی چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەک میدیای جیهانی ئاشکرایان کرد کە تەقینەوەکان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل