fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: کورد و سعودییەکان هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە بۆردوومانکردنى کۆگاکانى عێراق

21:34 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ڕوسی، تەقاندنەوەی جبەخانەکانی چەک لە عێراق، بە پلانێکی هاوبەش بووە لە نێوان کورد، سعودیە و ئیسرائیل.

,

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “نيزاڤيسيمايا گازيتا”ی ڕوسی، کە ئەمڕۆ هەینی 30ى ئابی 2019، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: “کوردەکانی سوریا لەگەڵ سعودییەکان، کارئاسانی تەواویان بۆ ئیسرائیل کردووە بۆ ئەوەی کۆگاکانی حەشدی شەعبی لەناو خاکی عێراقدا بکات بە ئامانج”.

,

ڕاپۆرتەکەى ڕۆژنامە ڕوسییەکە ئاماژەى بەوشکردووە: “بە شێوەیەکی تێۆری، هەماهەنگی تەکتیکی نێوان سعودییەکان و کوردانی سوریا هەیە، بەتایبەتی دوای هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی فورات”.

,

ئەوەش خراوتەڕو، زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان ئێران، زۆر جارئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کەپەیوەندییەکی نەپساو لەنێوان ئیسرائیل و کوردانی سوریادا هەیە.

,

لەبارەى تێوەگلانى ئەمریکا لەو هێرشانە، ئەنتۆن مارادسۆف، شارەزا لە ئەنجومەنی ڕوسیا بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاندووە: “ئەگەر بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ کۆگاکانی چەک لە عێراق بە یارمەتی ئەمریکا نەبێت، لانی کەم ئەو ئاگاداری پلانەکانی ئیسرائیل بووە”.

,

ئەو شارەزا ڕوسییە، باسیلەوەشکردووە، ئاماژەکان بۆ ئەو دەچن فڕۆکە بێفرۆکەکانی ئیسرائیل لە فرۆکەخانەکانی خۆرهەڵاتی فوراتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدەدایە، فڕیبن بەرەوە ئاسمانەکانی عێراق.

,

ئەو شارەزایە ڕەخنەى لە دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق گرتووە و دەڵێت: “شڵەژاوی و پشک پشکێنەی دەزگاکانی هەواڵگری عێراق، وای کردووە ئەو دامەزراوەیە لاوازبێت ولە ئاست ڕوداوەکاندا نەبێت”.

,

بە گوێرەى ئەو ڕۆژنامەیە ئەو بۆردوومانانەى ئیسرائل واى کردووە، لایەنگرى بنیامین نەتەنیاهۆ لە ئیسرائیل هەڵکشێن و پشتیوانییە جەماوەرییەکانى زیادى کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل