fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: دۆخی ئێستاى عێراق مەترسی لەسەر ڕوسیا دروستدەکات

19:15 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ڕوسى بڵاویکردەوە، کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانەکان لەسەر فرۆشی نەوتی عێراق ئەگەری زۆری هەیە ڕوسیا بهێنێتە دەنگ و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخەکە بدات.

,

ئێگۆر سۆپۆتین، نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە گۆشەیەکدا لە ڕۆژنامەی نيزاڤيسيمايا گازيتای ڕوسی نوسیویەتی: “دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە 300 کوژراوی لێکەوتەوە، لە هەفتەی ڕابردووەوە ناڕەزایەتییەکان ئاڕاستەیەکی نوێیان وەڕگرتوە”.

,

ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئەوەشى خستۆتەڕو: “بۆ یەکەم جار لە سەرەتای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانەوە خۆپیشاندەران پەنایان بردە بەر داخستنی دەرچە نەوەتییەکانی عێراق، بەتایبەتی لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای میسان لە باشوری ئەو وڵاتە و کێڵگە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکورلە قەیارە، کە بوەهۆى دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک”.

,

لەبارەى پەیوەندى ئەو ئاڵۆزییانە بە ڕوسیاوە، سۆپۆتین ئاشکرایکردووە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی عێراق ئەگەری زۆری هەیە مەترسی گەورە بخاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە عێراق و دەشڵێت: “دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت، دۆخەکە مەترسیدارە بۆ بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ڕوسیا  لە عێراق، بەتایبەتی لە سەر کۆمپانیا ڕوسییە گەورەکان کە لە کەرتی نەوت و گازدا کاردەکەن”.

,

ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، بەپێی لێدوانەکانی نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕوسیا، سێ کۆمپانیای ڕوسی زەبەلاح لە کەرتی نەوتی عێراق کار دەکەن، بەتایبەتی لە پارێزگای بەسرە و چەند کۆمپانیایەکی ڕوسی دیکەش لە هەوڵی ئەوەدان بەشداربن لە بازاری نەوت لە عێراق.

,

لە ئەگەرى بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی عێراق و کاریگەری لەسەر کەرتی نەوت، پێدەچێت ڕوسیا ناچار بێت، ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت لەنێوان لایەنە عێراقییەکان، وەک ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئاماژەى پێکردووە.

,

دەشڵێت، ڕێگریکردن لە گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەکانی پارێزگای بەسرە بۆ بەندەری “خۆر زوبێر” کاریگەری خراپی هەبوە لەسەر کەرتی پیشەسازی نەوتی عێراق.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل