Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: بەهۆی سیاسەتی تاکڕەوانەوە، ئەردۆگان پۆستەکەی لە دەستدەدات

10:13 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا گەر لەسەر  سیاسەتەکانی ئێستای بەردەوام بێ، پۆستەکەی لە دەستدەدات و ئەوەشی بە یاریی کردن بە ئاگر وەسفی کردووە.

.

ئەمرۆ دووشەممە 8ى تەموز2019، ڕۆژنامەی فاینانشناڵ تایمزی بەریتانی، لە گۆشەیەکدا بە ناونیشانی “ئەردۆگان زەبری کوشندە لە ئابوری تورکیا دەوەشێنێت”،  باسی لەوەکردوە دەرکردنی” موراد چچین” پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لە پۆستەکەی ودانانی جێگرەکەی هەڵەیەکی گەورەبووە و زیان بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبوایە ئەردۆگان وریاتر مامەڵەی لە گەڵ دۆخەکەدا بکردایە و دەستی بۆ ئابوری تورکیا نەبردایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی شکستی هێنا.

.

ڕۆژنامەکە پێشبینی ئەوەشی کردوە، کە ئەردۆگان لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی تاکڕەوانەی بەردەوام دەبێت ئەوەش بەرەو هەڵدێری دەبات.

.

هەروەها ئاماژەی بەکێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا داوە کە بەهۆی سووربونی ئەردۆگان لەسەر کڕینی ئێس 400 دروستبوون.

.

ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئەوەشی نوسیووە،  گوێنەدانی تورکیا بە هۆشدارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ، کۆشکی سپی تۆڕە کردووە، ئەوەش بوەتە هۆکاری دابەزینی نرخی لیرە و درووست بوونی دڵەڕاوکێی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان لەو وڵاتە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، موراد چیچین پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کارلادراو جێگای متمانەی وەبەرهێنەرە بیانیەکان بووە.

.

فاینانشناڵ تایمز ئەوەشی نوسیوە، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچەن کە بەردەوامبونی ئەردۆگان لە و سیاسەتە یاریکردنە بە ئاگر و دەبێتە  هۆکاری داڕمانی ئابوری تورکیا و لە دەستدانی پۆستەکەى.

.

دوێنێ یەکشەممە 7ی تەمموزی 2019، بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا موراد چیچین پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل