fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی باس لە “ناپاکی لەسەر سنوری سوریا” و “گەمژەیی” ترەمپ و ئەردۆغان دەکات

11:19 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامە و میدیا بەریتانییەکان تیشکیان خستووەتەسەر ڕووداو و پێشهاتەکانى ڕۆژئاوای کوردستان (باکوری سوریا)، ڕۆژنامەى ئۆڤزێرڤەر لە ڕاپۆرتێکیدا بەناوی “ناپاکی لەسەر سنوری سوریا” باسی لە “بژاردەکانى کورد” کردووە لەدوای “پشتتێکردنی” ئەمریکا و “گەمژەیی” هاوبەش لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپدا.

.

ڕاپۆرتەکەى ئۆڤزێرڤەر دوو ڕۆژنامەنوس یەکێکیان لە شاری سەرێکانی ڕۆژئاوا و ئەوی تریان لە تورکیا ئەنجامیان داوە لەژێر ناوی “ناپاکی لەسەر سنور: کوردەکان لە داهاتووی خۆیان دەترسن و تورکیاش هێرشەکانى چڕکردووەتەوە.”

.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، شەڕڤانانی کورد کێبرکێیانە بۆ گەیشتن بە شاری سەرێکانی تاوەکو “خۆیان بگەیەننە شەڕێک کە هەموویان لێی ڕا دەکەن”، چونکە هەموو هاوڵاتیانى مەدەنی ناوچەکەیان بەجێهێشتووە و ئەوەى لەسەر سنور ماوەتەوە لەگەڵ تورکیا ئەو شەڕڤانانەن کە دەیانەوێت شەڕ بکەن.

.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، “هەموو ئەو ڕووداوانەى هەفتەى ڕابردوو ڕوویاندا وەک یاری شەترەنج وایە بە جموجوڵە سیاسییەکانیشەوە، بە تایبەت یەکێتى ئەوروپا، کە لەسەر دەرئەنجامەکان بنیاد نراون لەکاتێکدا هێشتا کوردەکان بەدوای ڕزگارکەرێکدا دەگەڕێن.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “لەناکاودا کوردەکان خۆیان لە ناوجەرگەی کردەیەکی سیاسییدا بینییەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕەچاوی هەوڵ و ماندوبونیان نەکرا لە شەڕی پێنج ساڵەى تیرۆردا، ئەمریکاش کە دەستپێشخەر بوو لە هەڵگیرسانی ئاگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕەپانەکە کشایەوە.”

.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە خاڵە هاوبەشەکانى هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و تورکیا دەکات کە دیاریترینیان بریتییە لە “ستەمکاری و هەوڵی بەردەوامی هەردووکیان بۆ شێواندنی ڕاستییەکان.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل