fbpx
Shadow Shadow

هێزە عێراقییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکاری هێرشەکەى سەر سەربازگەکەى کەرکوک دەخاتەڕوو

14:39 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکی لە زارى چەند سەرچاوەیەکى سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە لە هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەی وەن (K1)ى  شارى کەرکوک کارمەندێکى ئەو سەربازگەیە گیانى لەدەستداوە و چەند سەربازێکى ترى ئەمریکا و عێراق برینداربوون.

.

ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، ڕۆژنامەکە دەڵێت، بەپێى زانیارییەکانیان کە لەدوو بەرپرسى سەربازگەکەوە پێیاندراوە، “هێرشبەران 30 موشەکیان ناوەتە سەربازگەکە کە چەندین سەربازى ئەمریکى تێدا جێگیرکراون.”

.

باسى لەوەش کردووە کە “بەرپرسانى سەربازیی ئەمریکا لەو سەربازگەیە هیچ زانیارییەکى وردیان لەسەر ژمارە و سەختى برینى بریندارەکان نەخستووەتەڕوو.”

.

واشنتۆن پۆست ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، “لە چەند مانگى ڕابردوودشدا هێرشی لەو شیوەیە لە چەندین بۆنەدا ئەنجامدراوە و بەرپرسانى ئەمریکاش پەنجەى تۆمەتیان بۆ ئەو میلیشیا چەکدارە عێراقییانە دریژکردووە کە لە ئێرانەوە نزیکن.”

.

لە کاردانەوەى ئەو هێرشانەشدا، مایڵ گاچێنز، وتەبێژى هێزەکانى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە ڕاسپێراون و ئەوانیش وەڵامى ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

.

هاوکات بەپێی قسەى بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، “لێکچوونێکی زۆر هەیە لەنێوان هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر کەی وەن و ئەو هێرشانەى پێشتر ئەنجامدراوە و میلشیا شیعەکانى نزیک لە ئێرانی لەپشتەوە بووە.”

.

دەشڵێت، “ئێمە پێمانوایە کە چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی ئەو کارەى کردووە.”

.

لەئێستادا نزیکەى پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە چەند سەربازگەیەکی عێراقدا جێگیربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل