fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

لە زاری سەرچاوەیەک کە خۆی خوێندویەتییەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بەشێک لە ناوەڕۆکی “ڕێککەوتنی سەدەى” ئاشکرا کردووە

19:46 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی لەزاری سەرچاوەیەكەوە كە “گرێبەستی سەدە”ی دۆناڵد ترەمپ خوێندوەتەوە دەڵێت، پلانەكە نەخشەڕێگایەكەی مەرجدارە لەپێناو دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستین.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی کانونی دووەمی 2020، ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی وتووە، “پڕۆژەكە كە بڕیارە ترەمپ ڕایبەگەیەنێت نەخشەڕێگایەكی مەرجدارە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستین و چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت.”

.

دەشڵێت، خاڵەكان بریتین لە “دروستكردنی خۆبەڕێوەبەری سنوردار بۆ فەڵەستینیەكان لە چەند بەشێكی خۆرئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات”، هەروەها ” دەسەڵاتەكانی خۆبەڕێوەبەری بەدرێژایی سێ ساڵ فراوان دەبێت و سەركردەكانی فەڵەستین ناچار دەكات بە ڕەتكردنەوەی تیرۆر و لەگەڵ ئیسرائیلدا دەكەوێتە دانوستانێكی نوێوە”.”

.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە خاڵێكی تریشدا هاتوە “هێڵی جیاكەرەوەی نێوان بەشی خۆرئاوا و ئیسرائیل دوبارە دیاری دەكرێتەوە و هەندێك لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون لە بەشی خۆرئاوا دەخرێنە سەر ئیسرائیل”.

.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە، “گرێبەستی سەدە” فەڵەستین دەخاتە بارودۆخێكی سەختەوە بۆ دانوستان و بارودۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت بە تێپەڕبوونی كات چونكە “ئەگەر نەچنە دانوستانەوە لەسەر بەشێكی كێكەكە، ئەوا بەچاوی خۆیان دەبینن چۆن ئەو کێشکە لە بەرچاویان دیار نامێنێت”.

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بەشێک لە ناوەڕۆکی "ڕێککەوتنی سەدەى" ئاشکرا کردووە

لەئێستادا هەموو جیهان چاویان لەسەر “گرێبەستی سەدە”یە كە بڕیارە ئەمڕۆ  دۆناڵد ترەمپ ڕایبگەیەنێت، ئەو گرێبەستە كە بە “پلانی ئاشتی”ش ناو دەبرێت لە لایەن فەڵەستینیەكانەوە ڕەتدەكرێتەوە و پێشتریش مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی جەختیکردەوە كە هەر گرێبەستێك ڕەتدەكەنەوە.

.

لای خۆشیەوە نەبیل ئەو ڕەدینە، وتەبێژی سەرۆكایەتی فەڵەستین داوای لە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان كرد كە بانگهێشت كراون بۆ ئامادەبون لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی گرێبەستەكە بەشداری نەكەن چونكە پێیان وایە پلانگێڕیەكە ئامانج لێی لەناوبردنی مافەكانی گەلی فەڵەستی و شكستپێهێنانی دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستینیە، لەلایەكی ترەوە ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی بانگهێشتەكەیان ڕەتكردوەتەوە و  ئامادە نابن.

.

بڕیارە ترەمپ بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكی ئیسرائیل و چەند كەسایەتیەكی تری ئەو وڵاتە پلانەکە ڕابگەیەنێت، پێشتریش ترەمپ پلانەكەی بە مەنتیقی وەسف كردبوو، ئەو پێی وابوو دەرفەتی سەركەوتنی لە بەردەمدایە و چەندین دەوڵەتی عەرەبیش پێیان باشە و ڕازیبوون لەسەری کە “ئەوەش سەرەتایەكی مەزنە”.

.

سەبارەت بە ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە “پلانی ئاشتی ئەمریكا گەورەترین گرێبەستی سەدەیە و ترەمپیشی بە باشترین هاوڕێی ئیسرائیل” وەسف كرد.

.

هاوکات محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوی ئێرانیش دژایەتی وڵاتەكەی بۆ پلانەكە نەشاردەوە و وتی، “گرێبەستی سەدە وەهمییە و بە مردویی لەدایك دەبێت، بزووتنەوەی حەماسیش پێی وایە پلانەكە كارێكی دوژمنكارانەی ئەمریكی-ئیسرایلییە دژی گەلی فەڵەستین و شكستپێهێنانی كاری هەموانە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل