fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەرى هەیە عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوە"

 ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: کۆبوونەوەى نهێنی لەنێوان بەرپرسانی عێراق و ئیسرائیل ئەنجامدراوە

17:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، ئاشکرایکردووە، چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەنێوان چەند بەرپرسێکى عێراقى و ئیسرائیلى ئەنجامدراوە، هەندێکیش لە کۆبوونەوەکان لە ئیسرائیل ئەنجامدراون.

.

ڕۆژنامەی”هارتس”ی ئیسرائیلی، لەڕاپۆرتێکیدا لەبارەى بۆردوومانکردنى خاکى عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە چەند زانیارییەکى ئاشکراکردووە، ڕایگەیاندووە: “ئێران زۆر سەرسامە بە بێدەنگی حکومەتی عێراقی بەرانبەر ئەو هێرشانە، چەند پەرلەمانتارێکی عێراقیش داوایان لە حکومەتی عێراقی کردووە، هیچ نەبێ سەرکۆنەى هێرشەکان بکات”.

.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، هێرشی یەکەم بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سەلاحەدین کردووەتە ئامانج، هێرشی دووەمێش  بنکەیەکی سەربازی دیکە بووە لە پارێزگای دیالە.

.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردوو، ئەو بێدەنگییەی عێراق    پێدەچێت هاوکات بێت لەگەڵ لێدوانەکانی” فەرید یاسین” باڵوێزی عێراق لە واشنتن، کە ڕایگەیاند: “هۆکاری بابەتی هەیە، پێویست بەوە دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پەرەیان پێبدرێت”.

.

“ئایا عێراق لە ئێستادا بووەتە ئامانجێکی نوێ بۆ تەل ئەبیب، لە ململانییکەیدا لەگەڵ ئیران؟”، ئەو پرسیارەیە کە ڕۆژنامەکە وروژاندوویەتى، دەشڵێت، کە چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی ئەنجامدراوە لەنێوان بەرپرسە عێراقییەکان و ئیسرائیلییەکان، هەندێکیش لە کۆبوونەوەکان لە ئیسرائیل ئەنجامدراون.

.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، فرۆکەکانی ئیسرائیل، لە هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی عێراق چەند بنکەیەکی سەربازی  وعەمباری مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، چونکە ئەو مووشەکانە داندرابوون  و ئامادەکرابوون بگوێزرێنەوە بۆ سوریا ولبنان، یاخود هەرلەوێشەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل بکرێن.

.

لەبارەى هاوکارى فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ ئەنجامدانى ئەو هێرشانە، ڕۆژنامەکە ئاشکراى کردووە: “فڕۆکەی “تارمایی” هێرشەکانى ئەنجامداوە، ئەو جۆرە فرۆکانە ناتوانن بەبێ هاوکارى بۆ خۆدزینەوە لە ڕادار و سوتەمەنی یەدەگ، هێرش لە خاکى عێراق ئەنجامبدەن، بەهۆى دوورى مەوداى نێوان ئیسرائیل و عێراق، ئەگەرى هەیە فڕۆکەکان لە ئاسمانی سوریاوە هاتبنە ئاسمانی عێراق، ئەوەش بە ئاگاداری سیستمی ڕادارەکانی سوریا و ڕوسیا”.

.

ڕۆژنامەی”هارتس” نەشیشاردووەتەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل ئەگەر دەست تێوەردانی ئێران لە عێراق کەمنەکاتەوە، پێدەچێت عێراق ببێت بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانییەکان لە ناوچەکەدا.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل