fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی: ڕۆناڵدۆ بەدزییەوە هاوسەرگیری کردووە

16:38 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی بەدزییەوە لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری کردووە و بە فەرمی جۆرجینیا ڕۆدریگزی کردووەتە هاوسەری خۆی.

.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی نۆڤێلا 2000ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ڕۆناڵدۆ لە ئاهەنگێکی زۆر تایبەت و نهێنیدا لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری فەرمی لەگەڵ جۆرجینیا ڕۆدریگێزی خۆشەویستیدا کردووە.

.

ئەو ڕۆژنامە ئیتاڵییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەکە “بەدر هاری” هاوڕێی نزیکی ڕۆناڵدۆ، کە خەڵکی وڵاتی مەغریبە، هاوکاری کردووە و سەرپەرشتی ئاهەنگەکەی کردووە.

.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا رۆناڵدۆ ڕایگەیاند بەمزووانە هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینیا دەکات.

.

هاوکات، ڕۆناڵدۆ بەشێکی زۆری سامانەکەی خۆی کردووە بە ناوی جۆرجینیاوە کە سێ منداڵیان هەیە و جگە لەو سێ منداڵە، جۆرجینیا کوڕە گەورەکەی ڕۆناڵدۆش بەخێو دەکات.

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی: ڕۆناڵدۆ بەدزییەوە هاوسەرگیری کردووە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل