fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی؛ سێ گرێبەستی گرنگ لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریس و یۆڤی ئەنجامدەدرێت

12:30 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی هاوکێشەیەکی سەرنجڕاکێشی بۆ گواستنەوەی نێیمار بۆ بەرشەلۆنە داناوە، کە هاوکێشەکە پێکدێت لە هەریەک لە نێیمار و دیبالا و سوارێز و بەپێی ئەوە بێت سوارێز هاوشانی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی لە هێڵی پێشەوەی یۆڤانتۆس یاری دەکات.

.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو گۆرینەوەیەکی مێژوویی لە نێوان ھەرسێ یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان بکرێت.

.

تۆتۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانیش بۆ جێگاکەی داوای دیبالا دەکات، بەڵام بە ڕۆشتنی دیبالا یۆڤانتۆسیش پێویستی بە هێرشبەرێكە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە هێڵی پێشەوەی بەرشەلۆنەیە.

.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە ئەگەری ڕازی بوونی پاریس سانجێرمان بە گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە ئامادەیە سوارێز بفرۆشێت بە یانەی یۆڤانتۆس و هەر بۆ ئەو مەبەستەش، لە ئێستادا بەرێوبەری یانەی یۆڤانتۆس لە بەرشەلۆنەیە و لەگەڵ بەرپرسانی بلوگرانە گفتوگۆ دەکات بۆ گواستنەوەی هێرشەبەرە ئۆرۆگواییەکە.

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی؛ سێ گرێبەستی گرنگ لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریس و یۆڤی ئەنجامدەدرێت

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل