fbpx
Shadow Shadow

بە ڕفاندنى لیواکەى وەزارەتى ناوخۆ تۆمەتبار کراون

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق بە پاڵپشتى ئێران لە پشت کردەوەکانى ڕفاندنەوەن

18:47 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق کە “سەر بە ئێرانە” بەرپرسیارن لە کردەوەکانی ڕفاندن لە عێراق.

,

ئەمڕۆ هەینی 5ى تشرینی دووەمی 2019، ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەڕیتانی، لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە: “گروپێکی چەکداری پاڵپشتیکراو لە کردەوەیەکدا بەشێوەیەکی ئاشکرا و بە ڕۆژی ڕوناک لەناوەڕاستی بەغداد بەرپرسێکی باڵای عێراقیان بەناوی لیوا یاسر عەبدولجەبار ڕفاندووە، کە سەرۆکی پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە”.

,

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: “ئەو گروپە ڕفێنەرە سەر بە فراکسیۆنێکی گەورەی پەرلەمانی عێراقە، کە سەر بە ئێرانە و لەوێوە پاڵپشتی دەکرێن”.

,

ئیندپێندتى بەڕیتانى باسیلەوەشکردووە: “بڕیاری ڕفاندنی لیواکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، کاتێک دراوە کە ئەو لیوایە ڕەتی کردووەتەوە ژمارەیەک کەسی نەشیاو بکاتە بەرپرس لە پەیمانگاکەی کە پەیمانگایەکی گرنگی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقە”.

,

ئەو چەکدارانەی کە لیوا عەبدولجەباریان رفاندووە، چەن ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆیان پێبوە و ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمارنەکراو بوە، لە شەقامی وەزیران کە شەقامێکی پڕ کامێرەی قەرەباڵغە بە بەرچاوی خەڵکەوە ئۆتۆمبێلەکەی لیوا عەبدولجەباریان وەستاندووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار، بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ئیندپێندت بڵاوى کردوونەتەوە.

,

لەسەر هەمان دۆسییە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: “سەرەکۆنەى ئەو کردەوە ناشرینە دەکەم و ئەوەی کراوە تاوانە و داواش لەڕفێنەرەکان دەکەم، دەستبەجێ و بێ مەرج ئەو لیوایە ئازاد بکەن و بەهەمان شێوە هەرکەسێکى تر کە ڕفێنراوە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت، بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى تاوانباران و ڕفێنەرەکان دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەکان کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و پشکنین”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل