fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکى بەریتانی: لەدوای ڕەمەزان سعودیە سەلمان عۆدە و عەوەز قەرەنی لەسێدارە دەدات

21:45 سێ شه‌ممه‌ 21 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى دیاری بەریتانی ڕایگەیاند، بەرپرسانی سعودیە سزای لەسێداران بۆ هەریەکە لە سەلمان عۆدە و عەوەز قەرەنی و عەلی عەمر بانگخواز و بیرمەندی ئیسلامی دەردەکەن کە ئێستا لە زیندانەکانى ئەو وڵاتەدان.

لە ڕاپۆرتێکیدا، ڕۆژنامەى میدڵ ئیست ئای لە زاری دوو بەرپرسی باڵای سعودییەوە و کەسێکى نزیک لەو سێ بانگخوازە ئاشکرای کردووە، بە ماوەیەکى کەم دوای مانگی ڕەمەزان و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر، سعودیە ئەو سێ بانگخواز و بیرمەندە لەسێدارە دەدات.

.

سەلمان عۆدە لە مانگی ئەیلولی 2017دا و لەدوای سێ مانگ لە گەمارۆی وڵاتانى خەلیج بۆسەر قەتەر دەستگیرکرا دوای ئەوەى لە تویتێکدا نزای بۆ ئاشتەوایی هەردوو وڵات کرد.

هەر لە ساڵی 2017دا، عەوەز قەرەنی کە بانگخواز و ئەکادیمی و نوسەرێکى ئیسلامییە و عەلی عومەری کە میدیاکارێکى بەناوبانگە للایەن بەرپرسانى سعودییەوە دەستگیرکران.

.

سەرچاوەیەکى تری سعودیە هەواڵەکەی بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستکردووەتەوە، بڕیار بوو ئەو سێ کەسە لە 1ی ئایاردا دادگایی بکرێن، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک دواخرا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل