Shadow Shadow

"بۆ ئەوەى چەند داعشێکى ئەڵمانى لەسێدارە نەدات"

ڕۆژنامەیەکى ئەڵمانى: حکومەتى ئەڵمانیا بەنیازە 22 ملیار دۆلار بدات بە عێراق

13:55 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، حکومەتی ئەڵمانیا بەنیازە بڕی 22 ملیار دۆلار بدات بە عێراق، لەبەرامبەر ئەوەى ئەو وڵاتە 60 چەکدارى داعش لەسێدارە نەدات کە بەڕەگەز ئەڵمانین، وەزارەتی دەرەوی عێراقیش ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

,

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ى ئابى 2019، ڕۆژنامەى “عالەم ئەلحور”ى ئەڵمانی، کە لە لۆکسبۆرغ دەردەچێت، ئەوەی ئاشکرا کردووە: “ئەڵمانیا بەنیازە بڕی 20 ملیار یۆرۆ، کە دەکاتە 22 ملیار دۆلار، پێشکەش بە عێراق بکات، بەشێوەی یارمەتی ئابوری، ئەوەش لەبەرامبەر ئەوەدایە کە عێراق سزای لەسێدارەدان لەسەر 60 داعشی ئەڵمانی، کە لەزیندانەکانی عێراقدان جێبەجێنەکات”.

,

ڕۆژنامەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە هەردوو وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی ئەڵمانیا کۆکن لەسەری، ئامادەکاریشیان بۆ کردووە.

,

ماریا ئەدیباهەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، حکومەتی ئەڵمانیا ئەو بابەتەی لەگەڵ حکومەتی عێراق تاووتوێ کردووە، بە حکومەتی عێراقیشیان ڕاگەیاندووە، ئەڵمانیا لاری نییە لەسەر دادگایی کردنی داعشە ئەڵمانییەکان، بەپێى یاساکانی عێراق، بەمەرجێک سزای لەسێدارەدانیان لەسەر جێبەجێنەکرێت.

,

لەبەرامبەردا ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکى تایبەتیدا بۆ ناس کورد، هەواڵى ئەو ڕۆژنامە ئەڵمانییەى ڕەتکردەوە و وتى: “ئەو هەواڵە هیچ بنمایەکی نییە، بەهیچ شێوەیەکیش ئێمە ئاگاداری ئەو بابەتە نیین، هەواڵەکەش دوورە لە ڕاستییەوە”.

,

لەپاڵ ئەو چەکدارانەى داعش کە عێراق لەنێوخۆى وڵاتەکە دەستگیرى کردوون، پاش شەڕی باغوز لە سوریا، سەدان چەکدارى دیکەى ئەو ڕێکخراوە کە بەدیل گیرابوون، لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە ڕەوانەى عێراق کران و ئێستا لە زیندانەکانى عێراقدان، کە زۆربەیان بەڕەگەز بیانین.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل