fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى بوونى جبەخانەى موشەکى بالیستى ئێران لە وڵاتى عێراق ئاشکرا دەکات

19:22 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى لەسەر زارى بەرپرسانى سەربازى و هەواڵگرى ئەمریکا ئاشکراى کرد، ئێران بارودۆخى پشێوى بەردەوامى عێراقى قۆستۆتەوە بۆ ئەوەى چەند جبەخانەیەکى شاراوەى موشەکى بالیستى نزیکهاوێژ لەعێراق دابمەزرێنێت، بەوەش بیکاتە سەرچاوەى مەترسى بۆ سەر هێزە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا لەناوچەکە، بەرپرسێکى باڵاى پنتاگۆنیش بەڕۆژنامەکەى وتووە، چەند ئاماژەیەکى مەترسیدار لەئارادایە بۆ هێرشى ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا.

.

ڕۆژنامەکە ڕونیکردووەتەوە، بەپێى زانیارییە هەواڵگرییەکان هەوڵەکانى ئیدارەى ترەمپ بۆ ڕاگرتنى ئەو مەترسیانەى تاران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست تاڕادەیەکى زۆر شکستیهێناوە.

.

بەگوێرەى رۆژنامەکە، سوربوونى ئێران لەسەر ئەو کارانەى لەکاتێکدایە ئەمریکا دەیەوێت دووبارە بوونى سەربازى خۆى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕێک بخاتەوە ئەوەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئەو مەترسیانەى کە ئەگەرى سەرهەڵدانیان بۆ سەر بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا لەناوچەکەدا هەیە، بەتایبەتى ئەو هێرشانەى کە دەکرێنە سەر نەوتهەڵگرەکان و بەرپرسانى هەواڵگرى ئەمریکا تۆمەتى ئەنجامدانى ئەو کارانەش دەخەنە پاڵ ئێران.

.

نیویۆرک تایمز ئاشکراشى کردووە، بوونى کۆگاى نهێنى موشەکى سەر بە سوپاى ئێران و میلیشیاکانى نزیکى لەعێراق دەرفەتى ڕوبەڕوبونەوەى زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى.

.

لەلایەکى ترەوە ژمارەیەک لەسەربازانى دەریاوانى ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کرد، لەباکورى دەریاى عەرەب، دەستیانگرتووە بەسەر کەشتیەکى ئێرانیدا  کە چەند پارچەیەکى موشەکى ئێرانى تیادا بووە و ویستراوە بەرەو حوسییەکانى یەمەن ڕەوانە بکرێت.

.

سەربازانى دەریایى ئەمریکا باسیان لەوەش کردووە ئەوە یەکەمینجارە بەو شێوە ڕاستەوخۆیە دەستبگرن بەسەر کەشتیەکى ئێرانیدا کە موشەکى هەڵگرتبێت بۆ حوسییەکانى یەمەن.

.

سەربازانى دەریایى ئەمریکا ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، ئەو کارانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى کە ئێران بەردەوام کەلوپەلى سەربازى ڕەوانەى حوسییەکان دەکات لەکاتێکدا نکۆڵى لەو کارەشى دەکات.

.

 

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل