fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى هێرشە نهێنییەکانى وڵاتەکەى بۆ سەر عێراق ئاشکرا دەکات

09:56 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

هەرچەندە ئیسرائیل بەرپرسیارییەتى خۆى لە بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى عێراق لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هەندێک لێدوان لە تەلئەبیبەوە دزەیان کردووە کە ئیسرائیل بوارى بۆردوومانەکانى لە عێراق فراوانکردووە.

.

چەند سەرچاوەیەکى سەربازى لە تەلئەبیبەوە بە ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیومیان ڕاگەیاندووە: “ئیسرائیل خواستى هەیە بەمنزیکانە چەند گورزێکى تر لە عێراق بوەشێنێت و بۆردوومانى چەند ناوچەیەک بکات”.

.

بەرپرسێکى ئاسایش لە تەلئەبیب لە لێدوانێکى بۆ ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراى کردووە: “ئەوەى لە سوریا دەستى پێکردووە، درێژ دەبێتەوە بەرەو عێراقیش”.

.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانەى ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ئەو وڵاتە دەیەوێت چالاکییەکانى بە نهێنى بهێڵێتەوە، وێڕاى ئەنجامدانى لە ئەستۆى ناگرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل