fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"ناکۆکی باڵی پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازان فراوان بووە"

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: ئێران لە قۆناغی لاوازیدایە و ئەمریکا دەتوانێت ملی پێ کەچ بکات

17:12 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئێران لە قۆناغی لاوازیدایە و كاتی ئەوە هاتووە ئەمریكا و ڕۆژئاوا بەڕێگای هێزی نەرم “ملی پێ كەچ بكەن”، دەشڵیت، داواكردنی هاوكاری بۆ سوپای پاسداران ئاماژەیەكە بۆ فراوانبونی ناكۆكی نێوان باڵی پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازانی ئەو وڵاتە.

.

ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە وتارەكەی نوێژی هەینیدا دانی بەو قەیرانەدا ناوە كە وڵاتەكەی پێدا دەڕوات و پەیامەكەشی بۆ ڕۆژئاوا هێرشكردن بوو، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا كۆمەڵیك كارتی دیپلۆماسی بەهێزیان بەدەستەوەیە كە لەو پرسەدا براوە دەبن.

.

تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی ئێران خەونیان بەوەوە دەبینی لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی سۆزی خەڵك بەرەو لای خۆیان ڕابكێشن و لە دەوریان كۆببنەوە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەكییەكانی بۆ سەر چەند بنكەیەكی ئەمریكی لە عێراقدا، بەڵام دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامەكان لەدژی ئەو ڕژێمە پاش دانپێدانان بە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، كارتەكان تێكەڵ و پێكەڵ بوون.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕۆژنامە بەڕیتانییە، وتارەكەی دوێنێ هەینیی ڕابەری باڵای ئێران كە داوای دەستپێكردنەوەی وتووێژ كرد بۆ بەرگریكردن لە سوپای پاسداران و جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران پێویستی بە بەهیزبوون هەیە لە ڕووی سەربازی و ئابورییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕوا بە ئەوروپا و ئەمریكا ناكەن، بەگوێرەی ڕۆژنامەكە ئەو وتانەی خامنەی ئاماژەیەكە بۆ فراوانبوونی  ناكۆكی و ناهاوسەنگییەكانی نێوان باڵی پارێزگار و ڕیفۆرمیخوازەكانی ئەو وڵاتە.

.

ڕۆژنامەکە وەکو ئاماژەکردنێک بۆ ناکۆکییەکان باسى لە جێهیشتنى مزگەوتەکە لەلایەن ڕۆحانیەوە کردووە پیش کۆتایى هاتنى نوێژەکە، هەروەها ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەناو 90 کاندیدى ڕیفۆرمخوازەکاندا زاوایەکى ڕۆحانى بۆ هەڵبژاردنەکەى داهاتوو ڕەتکراوەتەوە.

.

بەگوێرەی لێکدانەوەکانى تایمز، سەپاندنى سزا ئابورییەکان بەسەر ئێراندا کاریگەرى لەسەر چالاکیەکانى دەبێت بەڵام دەکرێت ئاکامى پێچەوانەشى لەدژى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش هەبێت، چونکە ڕژێمى ئێران واى دەبینن کە زیانمەند نەبوون ئەوکات ئاستى چالاکییە توندەکانیان لە ناوچەکاندا بەرز دەکەنەوە.

.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەو بارودۆخە نوێیەی ئێراندا بە نەرمتر و پلانداڕێژییەوە مامەڵە دەكەن.

.

بەلای ڕۆژنامەكەوە، ترەمپ لەسەر هەقبووە كە وەسفی ئێرانی بەوە كردووە، سەرچاوەی پشێوییەكانی ناوچەكەیە، بۆیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای پاراستی هێزەكانیان لە عیراق كردووە لەو هێرشانەی كە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیرانەوە یاخود لەلایەن میلیشیاكانییەوە لەعێراق دەیکاتە سەریان.

.

تایمز پێیوایە كاتی ئەوە هاتووە بەڕێگای هێزی نەرم و جیاواز “مل بە ئێران كەچ بكەن” چونكە ئەو لەكاتی لاوازیدایە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل