fbpx
Shadow Shadow

چاڤی پاڵێوراوی بەهێزە بۆ جێگرتنەوەی

ڕۆژنامەکانی ئەوروپا: هەفتەی داهاتوو ڤاڵڤێردی دوردەخرێتەوە

23:24 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

دوای شکستەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلێتیکۆمەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا، زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان باس دورخستنەوەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەکە دەکەن و ئەوەش ئاشكرا کراوە، چاڤی هێرناندێز، پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ شوێنگرتنەوەی.

.
ماڵپەڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە کۆدەبێتەو و چارەنوسی ڤاڵڤێردی یەکلادەکەنەوە و  بە ئەگەرێکی زۆریش ئەو راهێنەرە دووردەخرێتەوە.

.

هاوکات، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمە کۆتایی ڤاڵڤێردییە لەگەڵ بەرشەلۆنە و چەند ناوێک لەسەر مێزی یانەکەن بۆ شوێنگرتنەوەی.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ڤاڵڤێردی، چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیە.
.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆی راک ئەوەی ئاشکراکردووە و ئەمە کۆتایی راهێنەرەکەیە لەگەڵ بارسا و چەند ناوێک لەسەر مێزی کارگێڕی یانەکەن و لەم هەفتەیەدا چارەنووسی ئێرنێستۆ یەکلادەکرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل