Shadow Shadow

پاریس داواکارییەکی نوێی هەیە

ڕۆژنامەکانی ئەوروپا: نێیمار هەر دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

14:24 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا باس لەوە دەکەن، سەرەڕای گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی پاریس سانجێرمان، بەڵام نێیمار سورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانیش ئامادەیی نیشانداوە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

.

ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار سورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانیش لە دوای لێدوانەکانی نێیمار ئامادەیە یاریزانەکە بفرۆشێت، بەڵام دەیەوێت پارەیەکی باشی دەستبکەوێت لەو گرێبەستەدا و داواکارییەکی نوێشی لە بەرشەلۆنە هەیە.

.

بەپێی هەواڵی ئەو ڕۆژانەمەیە، پاریس سانجێرمان مەرجێکی بۆ فرۆشتنی نێیمار بە بەرشەلۆنە داناوە، ئەویش تێکەڵکردنی کلیمینت لینگلیت، بەرگریکاری بەرشەلۆنەیە بە گرێبەستەکەی نێیمار، چونکە پاریس دەیەوێت، بەرگریکارێک بۆ شوێنی تیاگۆ سیلڤا بگوازێتەوە یانەکەی، کە تەمەنی ڕووەو هەڵکشان چووە.

.

هەر بەپێی هەواڵەکەی میرۆر، لە بەرامبەر داواکارییەکانی پاریسدا، بەرشەلۆنەش بۆیە تائێستا بە فەرمی گرێبەستی پێشکەشی پاریس نەکردووە بۆ گواستنەوەی نێیمار، دەیەوێت گرێبەستەکە دوابخات تا نزیکدەبنەوە لە کۆتاییەکانی مێرکاتۆ و ئەوکات پاریس بە ناچاری نرخی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دادەبەزێنێت.

.

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە باسی لەوەکردووە، نێیمار هەر دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو پرسە تا کۆتایی مێرکاتۆ درێژە دەکێشێت و لە کۆتاییدا نێیمار گرێبەستە مێژوییەکە ڕوودەدات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل