Shadow Shadow

ڕۆژنامەکان هێشتا لە ژێر کاریگەری بڕیارەکەی ئەمریکادان

ڕۆژنامەکانی ئێران لە هەواڵێکدا

10:35 شه‌ممه‌ 20 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

مانشێتەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکانی ئێران زۆرترینیان تایبەتن بە، هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە دژی ئەمریکا و بڕیارەکانی و هێرشکردنە سەر ئەمریکا.

.

لە ڕۆژنامەی (جمهوری ئیسلامی)دا وتەیەکی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران کراوە بە مانشێت کە ڕایەگەیاندووە، ‌توانای هێزە چەکدارەکانی ئێران توانای وڵاتانی ناچەکە و جیهانی ئیسلامییە، ئەمەش وەک نیشاندانی توانای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەمریکا.

.

هەروەها لە ڕۆژنامەی (جوان)دا دووبارە گرنگی بە وتەیەکی حەسەن ڕۆحانی دراوە، کە ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەت خستنەپاڵ سوپای ئێران تۆمەت خستنەپاڵی هەموو خەڵکی ئێرانە و هەموو خەڵکی ئێران پشتگیری سوپا دەکەن.

.

لە ڕۆژنامەی (سدای ئیسلاحات)دا باس لە وتەکانی کازم سدیقی، ئیمام جومعەی تاران کراوە، کە دوێنێ لە وتاری هەینیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە خەڵکی ئێران بەرامبەر سزاکانی سەر وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئارام بن و ئەو سزایەنە وەک ئازاری مناڵ بوون وایە، دۆخێکی ناخۆشە، بەڵام هیوای منداڵبوونیشی تێدایە، باسی لەوەشکردووە: “خودا بە فشارە نێودەوڵەتییەکان تاقیتان دەکاتەوە، بۆ نیگەرانن سزاکان توندتر بێت؟، بە جەهەنەم با توندتر بێت”.

.

هاوکات لە ڕۆژنامەی (سنعت)دا باس لە زیانەکانی لافاو لە ڕێگاوبانەکانی ئێران کراوە و ئاماژە بەوەکرداوە، لافاوەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو زیانی چوار ترلیۆن و 200 ملیۆن تمەنی بە ڕێگاوبانەکانی ئێران گەیاندووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل