Shadow Shadow

"لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت"

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا: کۆتینیۆ بەشێوەی خواستن و بۆ وەرزێک چووە بایرن میونشن

21:53 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ئاشكرایانکرد، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و بەیرن میونشن لەسەر گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ یانە ئەڵمانییەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

.

بەپێی سەرچاوە هەوآڵییەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا، کۆتینیۆ لە لیستی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو دەرهێندراوە، بەهۆی ئەوەی یانەکەی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

.

بەپێی ماڵپەڕی ESPN  گرێبەستەکەی کۆتینیۆ لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەشێوەی خواستن و  بۆ ماوەی وەرزێکە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەردوو یانە گرێبەستەکە ئاشکرادەکەن.

.

کۆتینهۆ ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا وەک گرانترین گرێبەستی بەرشەلۆنە، لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییەوە بەبڕی 170ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە بلوگرانا، بەڵام لە ئاست چاوەڕوانییەکانی هاندەران و ڕاهێنەری یانەکەیدا نەبوو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل