fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت: ئیسرائیل بازنەى لێدانی ئێرانی لە عێراق و سوریا فراوانتر کردووە

09:52 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت ڕایگەیاند، ئیسرائیل بازنەى لێدان و بەئامانجگرتنی هێزەکانى ئێرانی لە عێراق و سوریا فراوانترکردووە و دەوترێت دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل دووەم بۆردومانیان بۆسەر کۆگایەکی موشەکیی ئێرانی لە باکوری بەغدا ئەنجام دابێت.

ڕۆژنامەکە پشتی بە “سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئیسرائیلی” بەستووە و دەڵێت، “دوێنێ، 29ی تەموزی 2019، بنکەی سەربازی “ئەشرەف” کە پێشتر بارەگای سەرەکی “موجاهیدینی خەلق” بوو و 80 کیلۆمەتر لە سنوری ئێرانەوە دوورە، ڕوبەڕوی هێرشێکى ئاسمانی بووەتەوە.

.

هەربەپێی سەرچاوەى ڕۆژنامەکە، “بۆردومانەکە ڕاوێژکارە ئێرانییەکان و کۆگایەکی هەڵدانی موشەکی بالستی پێکاوە کە پێش ماوەیەکی ئێران گواستبوویەوە بۆ عێراق.”

هەر لە زاری سەرچاوەیەکەوە، ڕۆژنامەکە دەڵێت، “بۆردومانەکەى 19ی تەموزی سەر بنکەی سەربازی ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن فڕۆکەی ئێف 35ی ئیسرائیلییەوە ئەنجام دراوە.”

دەشڵێت، ئێران پلانی هەبووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گردێک لە سوریا بەڵام فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە بۆئەوەى ڕێگری لە هێزە ئێرانییەکان بکەن کۆنتڕۆڵی بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل