fbpx
Shadow Shadow

"بەهۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر قاسم ئاغا بووە"

ڕۆژنامەنووسێک: کوڕی کۆنە موستەشار قاسم ئاغا هەڕەشەی کوشتنی لێکردووم

15:39 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامه‌نوسێكى دانیشتووى قەزای شاره‌زوور به‌هۆى ئامادەکردنی ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانی‌ لەسەر قاسم ئاغای کۆیە لە لایەن کوڕێکیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و ئەویش سکاڵای لە دژ تۆمار دەکات.

.

زانكۆ بورهان ڕۆژنامه‌نوس، کە چالاکیەکانی لە پەیجێکی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند ” سه‌ر له‌ئێواره‌ى دوێنێ هەینی 5ی حوزەیران، له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوى فارس قاسم ئاغاوه‌ لە مەسێنجەری فەیسبووکەوە پێوه‌ندى پێوه‌ كراوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌خۆى و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى كراوه‌.”

.

ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد،  ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌ڕه‌شەى  كوشتنى لێ كردووه‌ كوڕى قاسم ئاغاى كۆیه‌، كۆنه‌ موسته‌شارى سه‌رده‌مى به‌عسه‌و هۆكارى هه‌ڕه‌شه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕێكلامێكى بۆ ڕاپۆرتێكى شیكارى له‌په‌یه‌یجه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

.

زانكۆ وتیشى “ئه‌و كوڕه‌ى قاسم ئاغا له‌كوردستاندا له‌نێوان شاره‌كانى كۆیه‌ و هه‌ولێر و دهۆك ده‌سوڕێته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌كى خاوه‌ن چه‌كن منیش له‌ئێستادا ترسم هه‌یه‌ ئه‌و كوڕه‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات وه‌كو بیستوشمه‌ پاسه‌وانى باوكێتى و له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ موچه‌كه‌ى بۆ دابین ده‌كرێت”

.

له‌وه‌ڵامى گرتنه‌به‌رى ڕێو شوێنى یاسایى له‌دژى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا, ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ڕاِیگه‌یاند, سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی حوزەیران، چووه‌ته‌ بنكه‌ى پۆلیسى شاره‌زوور و سكاڵاى له‌دژى كوڕى ئه‌و موستەشارە تۆمار کردووە و چاوەڕوانى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاساییه‌.

.

زانكۆ بورهان تۆماری دەنگی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى فارس قاسم ئاغاى كۆیه‌ى تۆمار كردووه‌ و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەوەش  کاردانەوەى لەلایەن ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوانان دروستکردوە و داواده‌كه‌ن ڕێوشوێنى یاسایى  پێویست له‌دژى كوڕى ئه‌و موسته‌شاره‌ بگیردرێته‌ به‌ر.

.

چالاكانى مه‌ده‌نیى داوا ده‌كه‌ن بۆ دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ى كه‌ تۆمه‌تبارن بةشدارى لةژینۆسایدكردن و كوشتنى هاوڵاتیاندا, چیتر داڵده‌ نه‌درێن و ڕاده‌ستى دادبكرێن.

.

قاسم ئاغای كۆیه‌، یه‌كێكه‌ له‌و موسته‌شارانه‌ى كه‌ ناوى له‌دادگای باڵاى تاوانه‌كانى عێراقدا هەیە بۆ دادگایى كردنى به‌هۆى ئەو تاوانانەی لە ‌سه‌رده‌مى به‌عسدا ئه‌نجامیداوه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم تا ئێستا کەیسی ئەو موستەشارانەیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ش نین ڕاده‌ستى دادگایان بکەن.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل