fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەهۆی ئەوەى قاسم سولەیمانی بە “شەهید” ناونەبرد دەستگیرکرا

17:38 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سوپاى پاسدارانى ئێران ڕۆژنامەنوسێکى کوردیان بەناوی “وەحید فەتاحی” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکرد، ئەوەش دواى ئەوەى ناوبراو ئامادە نەبووە لە کەناڵەکەیەوە قاسمى سولەیمانى وەکو شەهید لە قەڵەم بدات.

.

ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر زارى خزمێکى وەحید فەتاحییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانى سوپاى پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵى فەتاحى و بەبیانوى ئەوەى ناوی قاسم سولەیمانى لەکەناڵەکەى “پاوەى 24” لە تیلیگرام وەکو شەهید نەبردووە دەستگیریان کردووە.

.

ڕێکخراوەکە جەختى لەوەش کردووەتەوە، دەستگیرکردنى فەتاحى لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە لەىسەر ڕاسپاردەى موسلیم ئەلماسى، داوکارى گشتیی پاوە بووە.

.

هەنگاو دەشڵێت، کەناڵى پاوە 24ى فەتاحى لە تیلیگرام زیاتر لە دوانزە هەزار ئەندامی هەبووە، بەڵام دواى دەستگیرکردنى داخراوە.

.

پێشتریش بەهەمان تۆمەت هێزە ئەمنیەکانى کرماشان بۆ ماوەى دوو ڕۆژ موزەفەر وەڵەد، بەرێوەبەرى کەناڵى “دەنگى نوریاوا”یان لە تیلیگرام دەستگیرکرد و پاش ئازاردانێکى زۆر ئازاد کرا.

.

دواى خۆپیشاندانەکانى ئێران بەهۆى ڕوداوى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە، حکومەتى ئێران هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و سزادانى ئەو کەس و ڕۆژنامەنوسانەیان دەستپێکردووە کە وێنەى سولەیمانیان سوتاندووە یاخود وەکو شەهید لە قەڵەمى نادەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل