fbpx
Shadow Shadow

لە خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕۆژنامەنوسان گیانیان لە مەترسیدایە

17:59 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

سەرباری ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆى عێراق هێزە ئەمنییەكانیان ڕاسپاردووە بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندەراندا بكەن و پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ پاراستنیان، بەڵام قوربانیانی خۆپیشانداکان بەردەوام لە هەڵکشاندایە و بەشێک لە ڕۆژنامەنوسانیشی گرتوەتەوە.

,

لەنێو قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا، ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران بەدەر نەبوون، بەگوێرەی زانیارییەکانى دەستى ناس کورد کەوتون، تا ئێستا دوو ڕۆژنامەنوس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەختی بریندارکراون، ڕۆژنامەنوس هاشم وەسیمە، پەیامنێری کەناڵی سۆمەریە و وێنەگری کەناڵی ZDFى ئەلمانی دوو ڕۆژنامەنوسن کە تا ئێستا برینداربوونیان ڕاگەیەندراوە.

,

هاوکات پاش هەواڵی برینداربوونی ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە، دەستەی ڕاگەیاندنى حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان بپارێزن بۆ ئەوەى بەکارى خۆیان هەستن.

,

تا ئێستاش لە هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار، میسان، بەسڕە، کەربەلا، نەجەف، واست، دیوانیە، سەماوە و بەغداد و چەند شارێکى دیکەش خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەیە.

,

لە خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕۆژنامەنوسان گیانیان لە مەترسیدایە لە خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕۆژنامەنوسان گیانیان لە مەترسیدایە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل