fbpx
Shadow Shadow

"بە هەردووکیان هێندەى سەندیکایەکی بێلایەن سودیان نەبوە"

ڕۆژنامەنوسانى هەرێم لەنێوان سەندیکاکەیان و سەنتەری میترۆدا

16:53 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ دوو ناوەندن وەک بەرگریکار لە مافی ڕۆژنامەنوسان و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێم خۆیان ناساندووە، بەڵام بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان پێیانوایە بە هەردوو دەزگاکە هێندەى “سەندیکایەکى بێلایەن” سودیان نەبوە.

,

هەرچەندە هەردوو ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکەن بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنوسان دەکەن، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان ڕاپۆرتەکانیاندا دەربارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان، سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیش ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان ناوەندێکی فەرمین و ئەوەی بەوان دەکرێت بە سەنتەری میترۆ ناکرێت.

,

کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقى سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان پێیوایە جیاوازی زۆر لەنێوان سەندیکا و سەنتەری میترۆدا هەیە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ناوەندێکی فەرمییە زیاتر کاریگەری هەیە و ڕاپۆرتەکانی حسابی بۆ دەکرێت”.

,

سەرۆکى لقى سلێمانیى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان وتیشی: “ئێمە وەک لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەنتەری میترۆ باشە، بەڵام ئەوەی بە ئێمە دەکرێت بەوان ناکرێت، ئێمە بە ئاسانی دەتوانین بچینە دادگاکان و بەرگری لە کەیس و کێشەی ڕۆژنامەنوسان بکەین، ئێمە چەندین پارچە زەویمان بۆ ڕۆژنامەنوسان وەرگرتووە، بەڵام ڕێکخراوێکی سەربەخۆ ناتوانێت ئەوانە بکات، هەرچەندە هەبوونیان باشە”.

,

لەبەرامبەردا دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ ناس کورد وتی: “ڕاستە ڕێکخراوەکەی ئێمە و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیش تایبەتن بە کاروباری ڕۆژنامەنوسان، بەڵام کارەکانمان جیاوازە و لە ڕاستیدا ئێمە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسان دروست بووین، بەڵام سەندیکا زیاتر کاریان چاودێریکردنی کاروباری ڕۆژنامەنوسانە، بۆیە بوونی هەردووکمان کێشەی بۆ هیچ لایەکمان دروست نەکردووە”.

,

سەبارەت بەوەی باس لەوە دەکرێت کە پەیوەندییەکانی سەندیکا و سەنتەری میترۆ باش نییە، دیار غەریب نەیشاردەوە کە لە سەرەتادا بەوشێوەیە بوە و لای سەندیکا قبوڵنەکراو بوون، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا پەیوەندییەکانیان باشە و کێشەیان لە نێواندا نییە.

,

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەکاتی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەدا جیاوازی لە ئامارەکانی ئەو دوو ناوەندەدا هەیە، بە نمونە بەگوێرەی ئامارەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ساڵی ڕابردوو، 133 حاڵەتی‌ پێشێلکاری‌ بەرامبەر 243 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری سەنتەری میترۆ بۆ هەمان ساڵ 349 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر 264 ڕۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیای ئەنجامدراوە.

,

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەکرد، ئەو بنەمایانەی ئەوان کاری پێدەکەن جیاوازە لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان، وتیشی: “هەر کارێک پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی2007  بێت ئەوا ئێمە بە پێشێلکاری تۆماری دەکەین”.

,

لە بەرامبەردا کەمال ڕەوف، نوسەر و ڕۆژنامەنوس بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بوونی هەرچەندێک لەو ڕێکخراو و سەندیکایانە ئاسایین، بەڵام خۆزگە ئێمە لە هەرێم یەک سەندیکای بێ لایەنمان هەبوایە و چالاک بوایە”.

,

ئەو ڕۆژنامەنوسە وتیشی: ” ناڵێم ئەو دوو شوێنە هیچ سودێکیان نەبوە، بەڵام کارەکانیشیان بەپێی پێویست نەبوون و دەکرا کاری زۆر باشتر بکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان هەرچەندە کۆمەڵێک کەسی زۆر باشی تێدایە، بەڵام دەستی حیزب بەسەریەوە دیارە و بێ لایەن نییە”.

,

دەربارەی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومیدا ئەو ڕۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەکرد، ئاساییە ئەو پەیوەندییانە، بەڵام بە مەرجێک نەچێتە قاڵبی حیزبی بوونەوە و بە بێلایەنی کارەکانیان بکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل