fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆست: سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان گه‌وره‌كرد

13:34 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مریكیى له‌ وتارێكیدا ڕه‌خنه‌ى توند له ‌سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵیت، تا ئه‌ردۆگان سنوره‌كان بپارێزێت به‌ڕوى په‌نابه‌راندا سه‌ركرده‌كانى ئه‌و یه‌كێتییه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه‌.

,

ڕۆژنامه‌كه‌ نوسیویشیه‌تى: “شه‌رمه‌ بۆ سته‌مكارێكى وه‌ک ئه‌ردۆگان جارێكى تر په‌نابه‌ران وه‌كو كارتێك به‌كارده‌هێنیت، هه‌ره‌وه‌ها شه‌رمیشه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا مه‌رجى سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان له‌و باره‌وه‌ قه‌بوڵكرد”.

,

ئەو وتارەى نیویۆرک پۆست لەلایەن دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەکەوە نوسراوە، ڕه‌خنە له‌ وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵێت، له‌برى ئه‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان تۆكمه‌ بكه‌ن، به ‌به‌رتیل پێدان ئه‌ردۆگانیان گه‌وره‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ له‌ په‌نابه‌ران بگرێت.

,

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه،‌ کەچى ئێستاش زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ده‌گرن و له‌شكركێشییه‌كانى بۆ سه‌ر باكورى سوریا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن، داواى ڕاگرتنى لێ ده‌كه‌ن.

,

لە وتارەکەدا ئه‌وه‌ش خراوەتەڕو، تا ئه‌ردۆگان  به‌ته‌نها خۆى چاودێرى سنوره‌كان بكات، سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل