ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
دەستەی گەشتوگوزاری هەریم ڕایگەیاند، ڕۆژانە 15 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم دەکەن و پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بگاتە زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار.
.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتو گوزاری هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا کردووە.
.
وتیشی: لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان شوێنێکی گەشتیارییە، فەرمانگەکانی دەستەی گەشتوگوزار جگە لە بۆنەکان بەردەوام لە ئامادە باشیدایە.
.
نادر ڕۆستی باسی لەوەکرد، ئاسانکاری لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاتنی گەشتیارانی عێراقی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق زۆرکراوە بە تایبەتی لە بازگەکان.
.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، “لە ئیستادا ڕۆژانە زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم دەکەن.”
.