Shadow Shadow

ڕۆژانە هەرێم چەند بەرمیل نەوت هەناردە دەکات؟

15:52 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

شارەزایەکى ئابورى عێراقى ئاشکراى کرد، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، لەگەڵ 80 هەزار بەرمیل نەوتى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.

.

فایەق دەباس، شارەزا لە بوارى نەوەت، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەپێى بەڵگەنامەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 550 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنێت، هەروەها 50 هەزار بەرمیل نەوتیش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەردەهێنێت”.

.

ئەو شارەزا عێراقییە، ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا بلۆکەکانی نەوتی کەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدایە، بەڵام ڕێککەوتنێکی “تەمومژاوی” لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە، ڕۆژانە لەو بیرە نەوتییانەى کەرکوکیش نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوت دەگوێزرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

.

سەبارەت بەو بیرە نەوتییانەى هەرێم نەوتى لێدەردەهێنێت، ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە بیرە نەوتییەکانی پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین نەوت دەردەهێنێت.

.

هەرێمى کوردستان لەڕێى بۆڕى نەوتى هەرێم بۆ تورکیا، لە بەندەرى جەیهانى ئەو وڵاتەوە نەوت هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل