fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژئاوای کوردستان؛ تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا

13:28 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک ڕویدا و بەهۆیەوە چەند کەسیک بوونە قوربانی، ئەوەش پاش تەقینەوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى عەفرین.

,

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2019، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کە بەدەست هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە-وەیە، تەقینەوەیەک ڕویدا.

,

ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاندووە: “بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس برینداربوون، هەروەها لەلایەن هێزەکانی ئاسایشیی ڕۆژئاواوە کەسێک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی ئاگاداربوون لە تەقینەوەکە”.

,

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە: “تەقینەوەکە لەڕێگای ماتۆڕسکیلێکەوە لە گەڕەکی ساڵحیە لە ناوەندی شارەکە ڕویداوە، زیانێکی زۆرى مادیش بەر ناوچەکە کەوتوە”.

,

ئەو تەقینەوەى حەسەکە پاش ئەوە دێت، کە هەر بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕویدا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل