Shadow Shadow

ڕۆژئاواى کوردستان پێنج منداڵى داعشى ڕادەستى نەرویج کردەوە

18:53 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى ڕۆژئاواى کوردستان پێنج منداڵى داعش کە بەڕەگەز (نەرویج)ی بوون، ڕادەستى وڵاتى نەرویج کردەوە.

.

بەگوێرەى میدیایى فەرمى ڕۆژئاواى کوردستان، نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى نەرویج سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى ڕۆژئاواى کوردستان کردووە و باسیان لەڕادەستکردنى ئەو چەکدارانەى داعش کردووە کە لە ڕۆژئاوا دەستبەسەرن.

.

کەمال عاکیف وتەبێژى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ڕۆژئاواى کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە:”لەسەر داواى وڵاتى نەرویج، پێنج منداڵ کە لە شەڕى کۆتایى داعش لە باغۆز دەستگیرکرابوون ڕادەستى ئەو وڵاتە کرانەوە”.

.

وتووشیەتى:”بەگوێرەى بەڵگەنامەیەکى فەرمى ئەو منداڵانەمان ڕادەستکردووە، ئەوەش لەپێناو چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ”.

.

هاوکات ئەدلى کریستین نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى نەوریج جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کاردەکەن بۆ گواستنەوەى ئەو منداڵانە و، وتیشى”سوپاسى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى رۆژئاوا دەکەین بۆ دیاریکردنى پێناسى ئەو منداڵانە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل