fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى دوورخستنەوەیان لە لیژنەی نوسینەوەى دەستوری سوریا

ڕۆژئاواى کوردستان نامەیەک ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

13:00 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە – MSD)، نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و گەیر پیدێرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا نارد، لەبارەی دوورخستنەوەی نوێنەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لیژنەی دەستوری سوریا.

.

ئەنجومەنەکە لەنامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە “دوورخستنەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی مافەکانی ئێمەیە. بە واتای دوورخستنەوەی نوێنەری 11 هەزار شەهید دێت کە لە پێناو ئاسایش و ئارامی سوریا و هەرێم و جیهاندا گیانیان بەخت کرد”.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو “ئێمە دەبینین هەندێک لایەن بەشداریان پێکراوە کە هیچ کاریگەرییان لە ئاڵۆزییەکانی سوریادا نییە، ئەمەش نیشانی دەدات نییەتی باش بۆ ئارامی و یەکێتی سوریا و گەلەکەی نابینرێت”.

.

مەسەدە لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، ئەو ناوانەى بڵاوکراونەتەوە وەکو نوێنەرى ئەوان لە لیژنەى نوسینەوەى دەستور، لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمەکەیانەوە قبوڵناکرێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکیان نییە.

.

باسى لەوەشکردووە، هیوامان هەبووە  نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بتوانێت ڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی سوریا بکات و لەگەڵیان کۆبێتەوە و ڕێککەوتنیک دروست بکات “بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا بڕوامان بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان کە یەکسانی دروستبکات”.

.

مانگى ڕابردوو نەتەوەیەکگرتووەکان پێکهێنانى لیژنەى نوسینەوەى دەستورى سوریاى ڕاگەیاند، کە نوێنەرانى حکومەتى سوریا و ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى تێدایە، لەچوارچێوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرى سیاسی قەیرانى سوریا.

.

لیژنەکە لە 150 ئەندام پێکدێت، کە 50 کەسیان لەلایەن دیمەشق و 50 کەسى دیکەشیان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دیاریکراون، ئەندامەکانى دیکەش لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دیاریکراون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل