fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژئاواى کوردستان داواى یەکلایکردنەوەى کەیسى دەستگیرکراوانى داعش دەکات

15:44 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاواى کوردستان جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى دامەزراندنى دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، بەمەبەستى یەکلایکردنەوەى چارەنوسیان.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2020)، عەبیرئیلیا، جێگری هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قامیشلۆ، ڕایگەیاند “پێویستە لەسەر لایەنی نێودەوڵەتی بەزوترین کات کاربکات بۆ دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایکردنی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش کە دەبێت لە چوارچێوەی مەرج و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتیکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا  لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بۆ دامەزراندنی ئەو دادگایە زۆر گرنگە، بەپێویستیشیزانی ئەو دادگایە لە ناوچەکانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریادا بێت، چونکە پشکی شێرى تاوانەکانی داعش لەو ناوچانەدا ڕوویانداوە و بەڵگەی پێویستیش دەربارەی تاوانەکانی داعش دەرهەق بە  نەتەوەکانی ناوچەکە بەردەستە و بەئاسانی فەراهەم دەکرێت.

.

عەبیرئیلیا، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دۆسیەی زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش  لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە لە خێزانەکانیان لەژێر کۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکور و خۆرهەڵاتی سوریادایە، کەڕەگەزنامەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 50 وڵات.

.

وتیشى بوونی ئەو ژمارە زۆری چەکدارانی داعش لەگەڵ خێزانەکانیان بارگرانییەکی زۆری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دروستکردووە، بۆیە پێویستیان بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، داواشیکرد ئەو دۆسیەیه‌ بەزووترین کات یەکلایی بکرێتەوە.

.

بەرپرسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هۆشداریشدا لە گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان بە تایبەتی دوای لەشکرکێشییەکه‌ی تورکیا.

.

باسى لەوەشکرد، ئەو چەکدارانەی کە لە ئاکامی هەڵمەتەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات هەڵاتبوون بۆ تورکیا، ئێستا هاوشانی میلیشیاکانی سەر بەتورکیا لە ناوچەکانی سەرێکانی ، کۆبانێ و گرێ سپی شەڕ دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، هۆشداری ئەوەشیدا کە پلان بۆ شکاندنی زیندانەکان هەیە لەلایەن تورکیاوە بە مەبەستی  ڕزگارکردنی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل