fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژئاواى کوردستان بە چوار هەنگاو ڕوبەڕووى قەیرانى دارایی دەبێتەوە

22:30 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى کوردستان) چوار بڕیارى دەرکرد، بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئەو قەیرانە داراییەى کە ڕووى لە سوریا کردووە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ى كانونی دووه‌مى 2020، ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان کۆبوونەوەیەکى بەرفراوانى لە شارى عامودا ئەنجامدا، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک شارەزاى ئابورى و سەرۆکى دەستەکانى ئابورى و دارایی و ئیدارەکە.

.

دواى کۆبوونەوەکە، عەبد مهباش هاوسەرۆکى ئەنجومەنى جێبەجێکردنى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئیدارەکەیان بەرپرس نییە لەو قەیرانە، لەبەرئەوەى کۆنتڕۆڵى سیاسەتى دارایی سوریا بەگشتى ناکات، بەڵام لەبەرئەوەى بەشێکن لە سوریا، کاریگەریى لەسەریان دەبێت.

.

وتیشى “ئیدارەکە بڕیاریداوە ژمارەیەک ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕوبەڕووبونەوەى قەیرانەکە و پارێزگارى لە هاوڵاتییان، لەوانە بەردەوامى پشتیوانیکردن لەنرخى نان و سوتەمەنى وەکو پێشوو، پشیوانیکردنى حەوت بەرهەمى دیکەى پێویست بۆ ژیانى ڕۆژانەى هاوڵاتییان، وەکو شەکر و برنج و چا و زەیت و شیرى منداڵ و چیمەنتۆ و شیش”.

.

عەبد مهباش باسى لەوەشکرد، دەرگاى هاوردەکردنى ئەو کاڵایانە دەکەنەوە بۆ دروستکردنى کێبڕکێ لەنێوان بازرگاناندا بەمەبەستى کەمکردنەوەى نرخ.

.

ئەوەشى خستەڕوو، بڕیارەکانى دیکەیان بریتین لە، کاراکردنى سیستەمى چاودێریى بەشە خۆراک بەشێوەى کرداریی، پێکهێنانى لیژنەیەکى بچوککراوە لە ئابوریناسان بۆ چاودێریکردى قەیرانى دارایی و تاوتوێکردنى باشترین ڕێگەچارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل