fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژئاوا؛ سێ تەقینەوە شارى قامیشلۆیان هەژاند

16:38 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری قامیشلۆ ڕویاندا، بەهۆیانەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.

,

کەمیک لەمەوبەر سێ تەقینەوەى یەک لەدوواییەک لە سێ جێگای جیاواز لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویاندا، تەقینەوەکان لەڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون.

,

بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکانى میدیاکانى ناوچەکە، تەقینەوەی یەکەم لەبەردەم باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆ و نوسینگەی ئازادی لەسەر شەقامی “وەحدە” ڕویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لە ناوچەیەکی جیاوازتری هەمان شەقام و لە پێش خوێندنگاى قادسییە ڕویداوە، تەقینەوەی سێهەمیش لە شوێنێکى جیاواز ڕویداوە.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسى هاوار نیوز، تا ئێستا بەهۆى ئەو تەقینەوانەوە سێ کەس شەهید بوون و پێنج برینداریش هەن، بەدەر لە بوونى زیانێکى زۆرى مادى.

,

لەپاش هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمە بۆ جارى سێهەمە لە شاری قامیشلۆ تەقینەوە ڕوبدات.

,

 

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل