fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ڕۆناڵدۆ چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دەکاتەوە و موچەی کارمەندەکانیشی دەدات

10:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بڕیاریداوە ژمارەیەک هۆتێلی خۆی لە وڵاتی پرتوگال بکاتە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و موچە و پێداویستی کارمەندەکانیشی بۆ دابین بکات.

،

ئاژانسەکانی هەواڵ لە پرتوگال بڵاویانکردەوە، ڕۆناڵدۆ لە وڵاتەکەی زنجیرەیەک هۆتێلی بەناوی “CR7” هەیە و دەیەوێت بیانکات بە نەخۆشخانەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە، بەتەنها خۆی ئەو کارە بکات و خۆشی خەرجی نەخۆشخانەکە و موچەی ئەو پزیشك و پەرستارانە دەدات كە لەوێ كاردەكەن.

،

هاوکات ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ڕۆناڵدۆ پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکردەوە و داوای کرد، هەمووان خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: “جیهان بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت و بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە پێویستە هەموومان بە وریاییەوە مامەڵە بکەین”.

،

جێی ئاماژەیە لە وڵاتی پرتوگال تائێستا 169 کەس توشڤی ڤایرۆسەکە بوون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە و دوو کەسیش چاکبوونەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل