Shadow Shadow

ڕۆناڵدۆ پاش یارییەکەى شەوى ڕابردوو چى بە دی لیخت وت؟

16:53 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یاریزانی لاوی هۆڵەندا ئاشكرایکرد، دوای تەواوبوونی یارییەکەیان لەگەڵ پرتوگال ڕۆناڵدۆ داوای لێکردووە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.

.

دوای یاریەكەیان بەرامبەر پورتوگال لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دی لیخت لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: “دوای یارییەکە ڕۆناڵدۆ هاتە لام و پێی ووتم کە پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە بكەم”.

.

بەرگریکارە لاوە هۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا لێی تێنەگەشتووە، بەڵام دواتر، سەری سوڕماوە بە وتەکەی ڕۆناڵدۆ، بۆیە تەنها پێکەنیوە و هیچی نەوتووە.

.

دی لیختی 19 ساڵ پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی ئەیاکس و هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێشکەشی دەکات، زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بۆ ڕیزەکانیان.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل