fbpx
Shadow Shadow

تا چەند ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت؟

ڕۆناڵدۆ: دەبێت بیر لە وازهێنان لە یاریکردن بکەمەوە

10:39 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی باس لە دیاریکردنی کاتێک دەکات بۆ وازهێنانی لە یاریکردن و ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو بیر لەو بابەتە دەکاتەوە و ڕەنگە تا تەمەنی 41 ساڵیش بەردەوام بێت.

.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ کەناڵی TVI ڕایگەیاندووە: “دەبێت بیر لە وازهێنان لە یاریكردن بکەمەوە، بەڵام ئەوە جێدەهێڵم بۆ ساڵی داهاتوو و ئێستا بیر لەو بابەتە ناکەمەوە”.

.

ئەستێرە پورتوگالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا  تەنها بیر لە چێژ وەرگرتن لە یاریكردن دەکاتەوە و توانایەكی نایابی هەیە، بۆیە تەنها دەیەوێت بەردەوام بێت و چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت.

.

خاوەنی پێنج خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان باسی لەوەشکردووە: “ڕەنگە لە یاریکردن بەردەوام بم تا تەمەنی 40 بۆ 41 ساڵی”.

 

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل