fbpx
Shadow Shadow

ڕۆناڵدۆ بە داهاتى 49 ملیۆن دۆلار عەرشی ڕیکلامى ئینستاگرامى داگیرکردووە

18:36 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆناڵدۆى پرتوگالى تەنها لە لاکێشە سەوزەکەدا ژمارەى پێوانەیی بەدەست ناهێنێت، بەڵکو لە جیهان ڕیکلام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەپێشەوەیە و لە ئینستاگرام یەکەمى بێ ڕکابەرە.

,

توێژینەوەیەک کە لە پێگەى ئەلیکترۆنى “باز بینگۆ” بڵاوکراوەتەوە، لیستى ئەو ئەستێرانەى خستوەتەڕو کە خاوەنى زۆرترین هەوادار و فۆڵەوەرن لەگەڵ ئەو کرێیەى بۆ بڵاوکردنەوەى ڕیکلام لەو تۆڕە دەستیان دەکەوێت.

,

لەو توێژینەوەیەدا هاتوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى کە ئێستا ئەستێرەى یانەى یوڤەنتوسى ئیتاڵییە، خاوەنى 186 ملیۆن فۆڵۆوەرسە، وە لەماوەى ساڵى 2018دا لەڕێى ئینستاگرامەوە توانیویەتى 38 ملیۆن و 200 هەزار پاوەندى بەڕیتانى دەستکەوێت کە بەرامبەرە بە نزیکەى 49 ملیۆن دۆلار.

,

لەلایەکى دیکەوە، پێگەى “سپۆرتس بایبڵ” ئەوەى ئاشکراکردووە، ڕۆناڵدۆ لە تەواوى ساڵى 2018دا تەنها 49 ڕیکلامى بڵاوکردووەتەوە، بۆ هەر یەکێکیشیان نزیکەى یەک ملیۆن دۆلارى وەرگرتوە.

 

,

لەڕیزبەندى دووەمدا، مێسى ئەرجەنتینى و یاریزانى بەرشەلۆنە دێت کە لە ساڵى 2018دا توانیویەتى لەڕێى ڕیکلامەکانیەوە لەو تۆڕە 18 ملیۆن و 700 هەزار پاوەندى دەستکەوێت کە بەرامبەرە بە نزیکەى 24 ملیۆن دۆلار.

,

دەیڤد بێکهامى ئینگلیزیش، بە داهاتى هەشت ملیۆن و 600 هەزار پاوەند لە ڕیزبەندى سێیەمدایە، پاش بێکهام، نەیمارى بەڕازیلى بە داهاتى پێنج ملیۆن و 800 هەزار پاوەند لە ڕیزبەندى چوارەمدایە.

,

لە ڕیزبەندى پێنجەمیشدا یاریزانە سویدییەکە دێت، ئیبراهیم ئۆڤیچ لەڕێى ئینستاگرامەوە سێ ملیۆن و 200 هەزار پاوەندى کۆکردووەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل