Shadow Shadow

ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 17 گۆڵی دیکە ناوی خۆی لە مێژوودا دەنوسێتەوە

08:54 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی چوار گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکرد و زیاتر نزیکبووەوە لەوەی ژمارەیەکی مێژوویی بکات بەناوی خۆیەوە.

شەوی ڕابردوو لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020، هەڵبژاردەی پرتوگال بە ئەنجامی (5-1) لە هەڵبژاردەی لیتوانیای بردەوە و ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە کە تەمەنی 34 ساڵە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی چوار گۆڵ “سوپەرهاتریک” تۆمار بکات.

.

بەو هاتریکە ڕۆناڵدۆ هەشتەمین هاتریکی بۆ هەڵبژاردەکەی و 54هەمینیشی لە مێژووی ژیانی یاریکردنی خۆیدا تۆمارکرد.

بەو چوار گۆڵەی تۆماریکرد، ڕۆناڵدۆ پەیامێکی بۆ هەوادارانی تۆپی پێ نارد کە هەرچەندە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەڕوات، بەڵام دەیەوێت ناوی لە مێژووی هەڵبژاردەکانیشدا بنوسرێتەوە و ببێتە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان.

.

لەئێستادا ڕۆناڵدۆ لە 161 یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەی خاوەنی 93 گۆڵە و پلەی دووەمی گۆڵکاری هەڵبژاردەکانی لە جیهاندا گرتووە، کە پلەی یەکەم عەلی دائی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران گرتویەتی و 109 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کردووە و بە جیاوازی 16 گۆڵ لە پێش ڕۆناڵدۆوەیە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل