fbpx
Shadow Shadow

ڕۆناڵدۆ بۆ میسى: بەهیوام ئێوارەیەک پێکەوە نانێک بخۆین

11:23 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

لە میانەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باشترینەکانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هیواى ئەوەى خواست لەگەڵ لیۆنێڵ مێسی پێکەوە ئێوارەخوانێک بخۆن، هاوکات وتیشى، ئەوانەی ڕقیان لێیەتى لەسەر ستەیجی باشترین یاریزان دەیبیننەوە.

.

شەوی ڕابردوو لە میانەی دیاریکردنی باشترین یاریزانەکانی وەرزی ڕابردووی ئەوروپا، کە ڕۆناڵدۆ و مێسی ئامادەبوون و بە گفتوگۆ زۆرەکانیان پێکەوە سەرنجی ئامادەبووانی مەراسیمەکەیان بۆ خۆیان ڕاکێشا و چاوپێکەوتنێکی کورتیشیان لەگەڵ پێشکەشکاری مەراسیمەکە ئەنجامدا.

ڕۆناڵدۆ بۆ میسى: بەهیوام ئێوارەیەک پێکەوە نانێک بخۆین

.

لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ دوای جێهێشتین ئیسپانیا لەلایەن ڕۆناڵدۆوە بیری یەکتر دەکەن، مێسی ڕایگەیاند: “بێگومان بیری ڕکابەرییەکانی نێوانمان دەکەم”، هاوکات ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند: ” بێگومان بیری یاریکردن دەکەم لە ئیسپانیا ماوەی 15 ساڵە پێکەوە ڕکاربەری دەکەین، کە ئەوەش هانمان دەدات، بۆیە پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی باشمان هەیە، تائێستا خوانێکی ئێوارەمان پێکەوە نەخواردووە، بەڵام هیوادارام لە داهاتوودا ئەوە ڕووبدات”.

.

ئەستێرە پرتوگالییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “ماوەی 15 ساڵە پێکەوە خەڵاتەکان دابەشدەکەین، پێموانەییە هەرگیز شتێکی لەوشێوەیە دووبارەببێتەوە دوو یاریزان دەستبەسەر هەموو نازناوەکاندا بگرن، هەستێکی خۆشە بەشێک بیت لە مێژووی تۆپی پێ، ئێمە بەشێکین لە مێژووی تۆپی پێ”.

ڕۆناڵدۆ بۆ میسى: بەهیوام ئێوارەیەک پێکەوە نانێک بخۆین

ڕۆناڵدۆ بۆ میسى: بەهیوام ئێوارەیەک پێکەوە نانێک بخۆین

 

هاوکات ڕۆناڵدۆ کە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەڕوات جەختیکردەوە: ” ڕاستە دوو ساڵ لە مێسی گەورەترم بەڵام نازانم لەگەڵ ئەودا واز لە یاریکردن دەهێنم یان نا، هێشتا توانایەکی باشم هەیە، بۆ ئەوانەشی ڕقیان لێمە، دڵنیابن ساڵانی داهاتوو لێرە دەمبیننەوە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل