fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆگاتی کڕی

12:18 شه‌ممه‌ 04 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتوسی ئیتالی، گرانترین ئۆتۆمبێلی له‌ مێژوودا كڕی کە نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلار و تا دوو ساڵی دیکەش ناتوانێت لێیبخوڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ لەلایەن کۆمپانیای بۆگاتی دروستکراوە و لە جۆری Bugatti La Voiture Noire کە نرخەکەی 12.5 ملیۆن دۆلارە.

ئۆتۆمبێله‌کەی ئەستێرە پرتوگالییەکە هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی 16 بستۆنە و خێراییه‌كه‌ی 420 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاژێرێكدا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ پێشانگای ئۆتۆمبێلیی جنێف نمایشکرا.

ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆگاتی کڕی
ئەوەی جێگای سەرنجە، رۆناڵدۆ تا دوو ساڵی دیكه‌ ناتوانێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ لێبخوڕێت، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ هێشتا كاری تێدا ده‌كات و له‌ ساڵی 2021 ده‌توانێت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان لێخبوڕدرێت.
كڕین و لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هاكان، یه‌كێكه‌ له‌ ئاره‌زووه‌كانی رۆناڵدۆ، كه‌ چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هه‌یه‌.
ڕۆناڵدۆ ئەگەر لە ناو یاریگاشدا نەبێت، بەو کارانەی لە دەرەوەی یاریگا دەیکات، بەردەوام چاوی کامێراکانی لەسەرە و کارەکانی دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان و هەوادارانی.

ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆگاتی کڕی

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل